عێراقچی دێتە عێراق



بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنی دۆخی سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی داهاتوو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی کۆبوونەوە و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، سەردانی بەغداد دەکات.

سەردانەکە لە چوارچێوەی ئەو گەشتە هەرێمییە دێت کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە هۆی دۆخی سووریاوە دەستیپێکردووە و لەم هەفتەیەشدا سەردانی دیمەشق و ئەنقەرەی کرد.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشت ئەو دۆخەوەن کە لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەویش دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر چەند شار و شارۆچکەیەکدا گرت.

لە هەولێر دژی تەیف سامی گردبوونەوەی ناڕەزایی سازدەکرێت
پێت لە هەولێر دژی تەیف سامی گردبوونەوەی ناڕەزایی سازدەکرێت
لە سلێمانی 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون
دوات لە سلێمانی 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون
پەیوەنیدر