دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ كاروباری مرۆیی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر، گردبوونەوەیەک لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ساز دەکات.
دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری مرۆیی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “ئاگادارتان دەکەینەوە بەیانی خۆپشاندانەکە دژی تەیف سامی، وەزیری دارای عێراقە بەرامبەر پەیرەوکردنی سیاسەتکردنی برسی کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە نەدانی برینی مووچە”.
باسی لەوەشکردووە: “پۆ ئەم مەبەستە چەندین یاداشتنامە ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و کونسوڵگەرییەکان دەکەین”.