شەڕی سووریا سوودانی دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران



سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی و سەربازی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەویش دوای ئەو مەترسییانەی کە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سووریاوە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق دروستیان کردووە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس میوانداری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە میواندارییەکە لە چوارچێوەی پەرۆشی ئەنجومەنەکەدا دێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پرس لەوانەش دۆسێی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

لایخۆشیەوە دارا حەمە ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی و سەربازی عێراق میوانداری سوودانی دەکات، بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی دۆخی سووریا و ئاگادارکردنەوەی پەرلەمان لە ئامادەکارییە سەربازییەکان بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کە لەسەر سنووری عێراق ڕووبدات.

لە سلێمانی 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون
پێت لە سلێمانی 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە داخراون
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر