هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک مووشەکهاوێژ و تانکیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان کاروانێکی مووشەکهاوێژ و تانکیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات بۆردومان کرد کە لەسەربارهەڵگر دەگوازرانەوە.
وتیشی: ئەم چەکانە مەترسییەکی ڕوون و نزیکیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دروست کردبوو.
ڕایدەر ئەوەشی خستەڕوو کە هێشتا لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دیاریکردنی ئەو لایەنەی کە چەکەکانیان بەکاردەهێنا، بەڵام دەزانین میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا هەن و پێشتر هێرشیان ئەنجامداوە.