وەزارەتی خوێندنی باڵا وردبینی لە ناوى ئەو مامۆستایانە دەکات کە فەرمانى بە گرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە



لێژنەی تایبەتى پێداچونەوە و وردبینیکردنى ناوى فەرمانبەران و مامۆستایانى وانەبێژ، وردبینى لە دۆسیەى زانکۆی سۆران دەکەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە،لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند،لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، لیژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى وەزارەت بە سەرپەرشتى د. توانا نجف محمدخان بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیوانى وەزارەت پێکهێنراوە.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە تایبەتبووە بە پێداچونەوە و وردبینیکردنى ناوى مامۆستایانى وانەبێژ کە فەرمانى بە گرێبەستبونیان بۆ دەرچووە.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە هادی عامری کرد
پێت سەرۆک کۆمار پێشوازی لە هادی عامری کرد
بڕیارێکی گرنگ لە وەزیری خوێندنی باڵاوە
دوات بڕیارێکی گرنگ لە وەزیری خوێندنی باڵاوە
پەیوەنیدر