ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیاند و لەهەرێم تائێستا بڕیار نەدراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرواری 10ـی کانوونی یەکەم دەبێتە پشوو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.
هاوکات پشووەکە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی سەركەوتن و رزگاركردنی تەواوەتی خاكی عێراقە لە دەستی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش.
سەبارەت بە پشووی ڕۆژی شی شەممە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی لەبارەی ئەو پشووەوە نەداوە و دیارنییە پابەندی بڕیارەکەی بەغدا دەبیت یان دەوامی ئاسایی دەبێت لە هەرێم.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 10/12/2024 لە سەرجەم ناوەندەكای خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی بێت.