کۆمەڵی دادگەری هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و دەڵێت” ڕازینه‌بوون به (تەوتین)ی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، دواخستنى مووچه بۆ زیاتر له (60) شه‌ست ڕۆژ، به سته‌مێكى گه‌وره ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه ده‌زانین.
ئاماژە بەوەشدراوە، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، له ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه له به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه.
کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت” ناشه‌فافى له لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ ڕازینه‌بوون به (تەوتین)ی مووچه، به هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له دواكه‌وتنى مووچه و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.
دەقى ڕاگەیەنراوەکەی کۆمەڵی دادگەری:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى به‌ڕێزى هەرێمی كوردستان
فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى به‌ڕێز
ئێمه وەک كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، دواخستنى مووچه بۆ زیاتر له (60) شه‌ست ڕۆژ، به سته‌مێكى گه‌وره ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه ده‌زانین و ناشه‌فافى له لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و نادیارى له داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى به ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و ڕازینه‌بوون به (تەوتین)ی مووچه، وه‌ك له بڕیارى دادگاى فیدڕاڵی‌دا هاتووه، به هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له دواكه‌وتنى مووچه و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، له ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه له به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان
3/12/2024