لیژنەی ئەمنی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیاری دا



لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیاری جیبەجیکردنی قەدەغەی سوارڕەوە بێ سەرەتاکان بڵاوکردەوە و دەڵێت” کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی لە سلێمانی دێنین”.

لە روونکردنەوەیەکدا لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەردا نەھاتووە، چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی:

بۆ ڕای گشتی

لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە .

ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە، و بەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین .

 

” ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە”
پێت ” ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە”
سووریا کەی هێرشی پێچەوانە دەکات؟
دوات سووریا کەی هێرشی پێچەوانە دەکات؟
پەیوەنیدر