سووریا کەی هێرشی پێچەوانە دەکات؟



نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی سووری مەلاس میقداد ئاشکرایکرد، سوپا ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ ڕزگارکردنی حەلەب لە دەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەمەش دوای ئەو ئۆپەراسیۆنانەدێت کە فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و ڕووسیا بە هاوبەشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوود کردویانەتە سەر ئەو ناوچانەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کۆنتڕۆڵیان کرد.

میقداد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد ئەمڕۆ” ڕایگەیاند، لە ئێستادا حەلەب بەدەست گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا و تیرۆرستانەوەیە و ئازاد دەکرێت، هاوکات سوپا بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ ڕێککەوتنێک ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدات.

میقداد هەموو سوورییەکان دڵنیا دەکاتەوە کە “دۆخەکە سەقامگیرە و سوپا پابەندە بە پاراستنی ڕژێم و گەل”، دەشڵێت، “ڕۆژئاوا زیادەڕەوی کردوو پێش ڕووداوەکان کەوت، بەنیشاندنیا ئەوەی  ڕژێمی سوریا دەڕوخێت و بوونی نامێنێت”.

چوارشەممەی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و دەستەی تەحریر شام بۆ سەر ناوچەکانی سووریا دەستیپێکرد و لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕووبەرێکی زۆری ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکرد کە پێشتر لەژێر دەستی سوپای سووریا و بەشێکیشیان لەلایەن هەسەدەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.

دوێنێ یەکشەممە، سوپای سوریا دامەزراندنی “هێڵێکی بەرگری بەهێز”ی لە باکوری حەما ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە هەوڵێکدا بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوی ئەو لایەنانە لە هەمان کاتدا، بە هاوبەشی فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و ڕووسیا و هێرشە ئاسمانییەکان سەدان چەکدار کوژراون.

پەرەسەندنی شەڕەکان ئەگەری کردنەوەی بەرەیەکی تری شەڕی لە ناوچەکە لێکەوتۆتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئاگربەست لە نێوان حەماس و حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل لە ناوچەکە ڕاگەیەندرا.

لیژنەی ئەمنی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیاری دا
پێت لیژنەی ئەمنی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیاری دا
یەکەم گورزی ئابووری گەورە لە سامسۆنگ و ئایفۆن دەکەوێت
دوات یەکەم گورزی ئابووری گەورە لە سامسۆنگ و ئایفۆن دەکەوێت
پەیوەنیدر