دەتەوێت لە زستاندا ڕێگری لە زیادبوونی کێشت بکەیت؟



 لەگەڵ ئەوەی زیادبوونی کێش زۆر باوە، بەڵام بەگشتی لە وەرزی زستاندا بەهۆی مانەوەی زۆر لە ماڵەوە کێشت بەراوە زیاد بوون دەچێت،بەڵام زیادبوونی چەند کیلۆیەکی کەم زیان بە تەندروستی جەستە ناگەیەنێت و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

هەروەها زیادبوونی کێشی زیاتر تەنانەت لەدوای زستان ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک شەکرەی  جۆری دوو و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام کێشی لەش داگۆڕێت، بۆ نموونە زیادبوونی کێش لە زستاندا و دواتر دابەزاندنی کێش لە وەرزەکانی تردا بە هەمان شێوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات، لەبەر ئەم هۆکارەیە هێشتنەوەی کێش بە تەندروستی بۆ تەواوی لەش گرنگە.

ڕێگاکانی هێشتنەوەی لەش بە تەندروستی 

بەزۆری زیادبوونی کێش لە زستاندا پەیوەندی بە زیاد وەرگرتنی کالۆرییەوە هەیە، بە تایبەتی لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا، خۆشحاڵانە دەتوانیت چێژ لە وەرزی زستان ببینیت و لە هەمان کاتدا کێشی لەشت بە تەندروستی بهێڵیتەوە، لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانە:

١. گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدە

ئاگاداربە چ جۆرە خۆراکێک بۆ خواردن هەڵدەبژێریت، نەک بە تەنها لەوەرزی زستاندا بەڵکوو لە تەواوی ساڵەکەدا.

زیاتر گرنگی بە دروستکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست بدە و هەوڵبدە لەگەڵ خۆراکەکانی تردا هاوسەنگی بکەیت.

بۆ نموونە، هەوڵبدە لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی ناتەندروستن گرنگی بە خۆراکە تەندروستەکانیش بدەیت، با بەشێکی خۆراکەکەت سەوزە و ڕیشاڵەکان بێت، یان ئەگەر ئارەزووی خۆراکێکی کالۆری بەرزت کرد، هەوڵبدە بڕێکی کەمی لێ بخۆیت تاکوو کاریگەری گەورە لەسەر جەستە جێنەهێڵێت.

٢. بەردەوام چالاکبە

زۆربەی کەس لە زستاندا چالاکییان کەمترە بەراورد بە وەرزەکانی تر، دەشێت هۆکاری ئەمە بگەڕێتەوە بۆ کورتبوونەوەی ڕۆژ، کەشوهەوای سارد،  یان نەبوونی کاتی پێویست بۆ وەرزشکردن.

چەند ڕێگایەک بۆ دابەزینی کێش لە زستاندا وەکوو ئەمانەی خوارەوە

– لە خۆراکی ئامادەکراو  و خێرا دووربکەوە، زیاتر گرنگی بە خۆراکی سروشتی بدە، هەروەها هەوڵبدە ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت، پێکهاتەی خۆراکی دەوڵەمەند بێت، بەشێوەیەکی یەکسان گرنگی بە خواردنی سەوزە، پاقلەمەنی، میوە، چەرەسات، هێلکە و ماسی بدە.

– لە خواردنی ئەو خۆراکانەی شەکری دەستکردیان تێدایە، دووربکەوە، بەتایبەتی لە خواردنەوە گازییەکان جگە لەوەی بەکارهێنانی شەکر  دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت.

– لەکاتی پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و دابەزینی کێشدا، هەموو جۆرە خۆراکێک سنووردار مەکە،دەکرێت هەندێک خۆراک هەبێت زۆر ئارەزووی بکەیت بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر خۆت بەدوور بگریت، کە ئەمەش شتێکی هەڵەیە، چونکە دەشێت بۆ جاری داهاتوو زۆر زیاتر لەو خۆراکە وەربگریت بە هۆکاری ئەوەی ماوەیەکی زۆرە نەتخواردووە.

– بەردەوام چالاکبە و جووڵەبکە، هەوڵبدە هەندێک خووی وەکوو پیادەڕەوی یان هەر جۆرە وەرزشێکی دیکە ئەنجامبدەیت کە ئارەزووی دەکەیت بۆ ئەوەی  بکەیت بە بەشێک لە ژیانت.

 

یەکەم گورزی ئابووری گەورە لە سامسۆنگ و ئایفۆن دەکەوێت
پێت یەکەم گورزی ئابووری گەورە لە سامسۆنگ و ئایفۆن دەکەوێت
پێشهاتەکانی سووریا و لێکەوتە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی
دوات پێشهاتەکانی سووریا و لێکەوتە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی
پەیوەنیدر