کەشناسی: بەراورد بە پارساڵ بڕی بارانبارین ئەمساڵ زیاتر بووە



بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەم هەفتەیە رەوشی کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش لە هەفتەی داهاتووەوە بەرزتر دەبنەوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: دۆخی کەشوهەوا بەهۆی بەرزە پەستانێکەوە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە تاڕادەیەک جێگیرەو هیچ شەپۆلێکی بارانبارین لەم هەفتەیەدا نییە.

باسی لەوەشکرد: لە کۆتایی هەفتەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زیاتر لەوەی ئێستا هەیە بەرزتر دەبێتەوە و دۆخەکەش وەک خۆی بەردەوام دەبێت و کەشوهەوا خۆش دەبێت.

لە بارەی جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و پارساڵەوە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی وتی: “ئەمساڵ تا ئێستا لە سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە 140 ملیمەتر بارانباریوە، لە کاتێکدا پارساڵ لەم کاتەدا 79.4 ملیمەتر باران باریبوو.

هاوکات کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەی خوارەوەن:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

بڕیارێک لە بارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت
پێت بڕیارێک لە بارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت
تەرمی پزیشکێک لە شووقەیەکدا دۆزرایەوە
دوات تەرمی پزیشکێک لە شووقەیەکدا دۆزرایەوە
پەیوەنیدر