هەسەدە چوونە ناو ژمارەیەک گوندی دێرەزوور



هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە”، حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزوور کۆنترۆڵکرد.

هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند، “هێزەکانمان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، کە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنیان لێ نەبووە”.

هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێن، “بەهۆی ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتەپێش، مەترسیی هەبووە، داعش و هێزە بەکرێگیراوەکان دەست بەسەر ئەو گوند و ناوچانەدا بگرن، لەسەر داوای دانیشتووانی گوندەکان هێزمان بردووەتە ئەو گوند و ناوچانە “.

ئەو گوندانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون، بریتین لە ساڵحیە، تابیە، حەتڵە، خەشبە، مڕاد، مەزلووم، حوسەینەی پارێزگای دێرەزوور.

تەرمی پزیشکێک لە شووقەیەکدا دۆزرایەوە
پێت تەرمی پزیشکێک لە شووقەیەکدا دۆزرایەوە
بایکۆت فراوانتر دەبێت
دوات بایکۆت فراوانتر دەبێت
پەیوەنیدر