ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیارانی چەمچەماڵ دابەش دەکرێت



قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ جووتیارانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەست کردووە سەردانی سایلۆی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکەیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین گەنمیان ڕادەست بەسایلۆی چەمچەماڵ کردووە بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە ساڵی 2024 له بگاقەی ژمارە 1247 تابگاقەی ژماره 1492 لە ڕۆژی سێشەممە 2024/12/3 لە کاتژمێر 9ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی تسلیم بەسایلۆیان کردووە.

دەشڵێت: “پێویستە هەرجووتیارێک ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی پێبێت ئەگەر بەناوی خۆیەوە بێت. هەرجووتیارێک بەناوی خۆیەوە نەبێت پێویستە وەکالەتی نوێی ساڵی 2024 پێ بێت”.

بایکۆت فراوانتر دەبێت
پێت بایکۆت فراوانتر دەبێت
پزیشکیان: بۆیەکەمجارە کوردێکی سوننە لە ئێران ببێتە پارێزگار
دوات پزیشکیان: بۆیەکەمجارە کوردێکی سوننە لە ئێران ببێتە پارێزگار
پەیوەنیدر