نرخی كارتۆنێك هێلكە 15 هەزار دینار گرانبوو



لە شاری سلێمانی نرخی كارتۆنێك هێلكە 15 هەزار دینار گرانبوو.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی كارتۆنێك هێلكە بە 62 هەزار بووە، بەڵام ئێستا ئەو نرخە گەیشتووەتە 75 هەزار دینار.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی (خەڵك) لە شاری سلێمانی نرخی كارتۆنێك هێلكە 15 هەزار دینار گرانبوو، لەكاتێكدا پێشتر نرخەكەی بە 62 هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا بە 75 هەزار دینارە.

هەر بەپێی زانیاریەكانی خەڵك گرانبوونی نرخی هێلكە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و زۆربوونی خواستەوەیە بۆ هێلكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە، یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكان بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەكردنی هێلكەی وڵاتانی دیكەیە بۆ هەرێم لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە لە پێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام خواستێكی زۆر لەسەر هێلكە هەیە و ئەو بڕەی لەناوخۆدا هەیە پێداویستی هاووڵاتییان پڕناكاتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ڕۆژی 30\12\2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلكە، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی هێلكە، هەنگاوی گەورەی ناوە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەرێمی كوردستان ساڵانە ٩١٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هێلكە، هەرناردەی دەرەوە دەكات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئەوەشی وتبوو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هێلكە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ بوونیادنانی بناغەیەكی گرنگیی ئابووری و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و دەستەبەركردنی خۆراكێكی تەندروست بۆ هاووڵاتییان، هەروەها پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی كار.

پێشتر، بڕی بەرهەمی ڕۆژانەی هێلكە ملیۆنێك و ٨٠ هەزار بوو، لەكاتێكدا ڕێژەی پێویستی ناوخۆیی لە ڕۆژێكدا دوو ملیۆن و ٥٢٠ هەزار بوو، ڕێژەی كورتهێنانیش لە ڕۆژێكدا ملیۆنێك و ٤٤٠ هەزار بوو، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی هێلكە لە ڕۆژێكدا بەرزبووەتەوە بۆ پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار، لەو ڕێژەیەشدا دوو ملیۆن و ٥٢٠ هەزاری بۆ پێداویستی ناوخۆیی دابیندەكرێت.

بەرهەمی ڕۆژانەی هێلكە لە هەرێمی كوردستان، ١٤ هەزار كارتۆنە، كە ٥٠٪ لە پێویستی ناوخۆیی زیاترە، ڕۆژانە ٧هەزار كارتۆن هێلكە دەنێردرێتە دەرەوە و ٧ هەزار كارتۆنیش بۆ بازاڕەكانی ناوخۆ دەنێردرێن و هەر لەوێش ساخدەكرێنەوە.

لە ڕابردوودا نرخی هێلكە بە تاك، 8 دانەی بە هەزار دینار دەفرۆشرا دواتر بوو بە 6 دانەی بە هەزار دینار و ئێستاش 5 هێلكە بە هەزار دینار لە بازاڕەكانی هەرێمدا دەفرۆشرێت.

گەردەلوول ئانتالیای گرتەوە
پێت گەردەلوول ئانتالیای گرتەوە
فڕۆكەكانی توركیا قامیشلۆیان بۆردوومانكرد
دوات فڕۆكەكانی توركیا قامیشلۆیان بۆردوومانكرد
پەیوەنیدر