لە سلێمانی بڕی زیاتر لە 130 ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی ستوونی تۆڕی ڕووناكی ناوشار
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لهچوارچێوهی پڕۆژهكانمان و لهسهر بودجهی داهاتی 8%ی كارهبا، بهبڕی زیاتر لە (130) ملیۆن دینار ستوونی ڕووناكی شەقامەكان بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەكڕدرێت.
هاوکات بەڕێوبەرایەتیەکە ڕایگەیاند بەپێی گرێبەستێك بەبڕی (130.020.000) سەد وسی ملیۆن و بیست هەزار دینار، ستونی تۆڕی ڕووناكی بۆ گەنجینەی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەكڕدرێت.
وابریارە پرۆژەی دابینكردنەکەش لهلایهن كۆمپانیای بامۆک جێبهجێ بکرێت و بڕیاره لەماوەی (150)رۆژ دوای واژۆكردنی گرێبەست ستونەكان دابین بكرێت و بگاتە گەنجینە.