“هەر میللەتێک بەنەدان و فەوتانی سێ مووچەکەی ڕازی بێت ئەوە میللەتێکی ترسنۆک و مردوە”



پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق کە دوژمنە هەست بەوەزعی خراپی موچەخۆرانی هەرێم دەکات و دەشڵێت: کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت ئێمە ئەوەی کۆمانکردۆتەوە نایدەین و قەیناکە بامووچە دابەش نەکرێت.

دلێر مسته‌فا، ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “ڕاستە هەڵبژاردن شەرعیەت دەداتەوە هەندێ دام و دەزگا، بەڵام متمانە ناگەڕێتەوە”.

دەشڵێت: سەیرکەن حکومەتی عێراق کە دوژمنە هەست بەوەزعی خراپی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات دەڵێت، دەبێ هەر سێ مووچەکە خه‌رجبکرێت ئەو پارەیەی لای ئێمەیە دەینێرین بەمەرجێک ئەو داهاتە ناوخۆییەی کۆتانکردۆتەوە بیخەنەسەری و دابەشی بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت ئێمە ئەوەی کۆمانکردۆتەوە نایدەین و قەیناکە بامووچە دابەش نەکرێت ـ چش لەفەرمانبەران سێ موچەیان دەفەوتێ “.

جەختیشی كردۆتەوە، “هەر میللەتێک بەنەدان و فەوتانی سێ مووچەکەی ڕازی بێت ئەوە میللەتێکی ترسنۆک و مردوە”.

بڕی زیاتر لە 130 ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی ستوونی تۆڕی ڕووناكی شەقامەکان
پێت بڕی زیاتر لە 130 ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی ستوونی تۆڕی ڕووناكی شەقامەکان
ئایا ترس لەگەڵ منداڵدا لەدایک دەبێت یان دواتر بۆی دروست دەبێت؟
دوات ئایا ترس لەگەڵ منداڵدا لەدایک دەبێت یان دواتر بۆی دروست دەبێت؟
پەیوەنیدر