ئایا ترس لەگەڵ منداڵدا لەدایک دەبێت یان دواتر بۆی دروست دەبێت؟



هاووڵاتیان دەپرسن: ئایا ترس لەگەڵ منداڵەکەدا لەدایک دەبێت یان بەدەستی دەهێنێت؟ ئێمە بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئەم دواییە، کە لە نێوان منداڵ و ماردا ئەنجامدراوە، وەڵامەکەتان پێ ئاشنا دەکەین!

هەندێک کەس پێیان وایە “ترس لە مار و هەندێک مێروو و ئاژەڵی نێچیر و شتی تر لەگەڵ ئێمە لەدایک دەبێت”، بەڵام ڕەنگە ڕاستییەکان سەرسامت بکەن!

منداڵانی تەمەن دوو ساڵ لە ژوورێکدا دادەنران، کە ماری بێ زیان و بێ ژەهر و خوویان بە مرۆڤەوە گرتبوو. سەیر لەوەدایە، کە لەکاتی چاودێریکردنی ئەم بابەتەدا و لەناو ترسی دایک و باوک و نەتوانینی بەرگەگرتنی ئەو دیمەنە، سەرنجی ئەمانەیان داوە: بەشێک لە منداڵەکان گرنگییان بە بوونی مار لە دەورووبەریان نەدەدا و بەردەوام بوون لە یاریکردن، هەندێکی دیکەشیان گرنگییان پێدەدا یاریکردن لەگەڵیان و هەوڵدان بۆ دانانی لە دەمیان.

ئەو پسپۆڕانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە منداڵان سەرەڕای تەمەنی بچووک، توانای چاودێریکردنی دەربڕینی دەموچاوی دایک و باوکیان زۆرە. ئەگەر منداڵەکە تووشی شتێکی نوێ یان نامۆ بوو، ئەوا ڕوو لەو کەسە دەکات، کە چاودێری دەکات بۆ ئەوەی چاودێری دەربڕینەکانی بکات و بزانێت ئایا ئەمە نیگەرانییە یان نا.

لەم چەند چرکەی گۆڕینەوەی دەربڕینانەدا لەڕێگەی تەنها ئاماژەكانی ڕووخسارەوە یان قسەكردنەوە، ئەگەر هەر ترسێک لەسەر ڕووخساری ئەو کەسە گەورەیە دەرکەوت، کە چاودێری دەکات، منداڵەکەش بە ترسەوە کاردانەوەی دەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا زانایانی دەروونناس دەڵێن: جگە لە ترس لە شوێنی بەرز، منداڵ لەم تەمەنەدا تەنیا بە ترسی دەنگە بەرز و ژاوەژاوەكانەوە لەدایک دەبێت. سەبارەت بە جۆرەکانی تری ترس، وەک ترس لە مار و ئەوانی تر، دواتر بەدەست دەهێنرێن، بەڵام شارەزایان ئاماژە بە پێویستی فێرکردنی منداڵ لە مەترسییەکانی مار دەکەن، بۆ نمونە. ئەمەش بە کارامەیییەکی ژیانی زۆر پێویست دادەنرێت، کە دەبێت منداڵان بەدەستی بهێنن، بەو پێیەی چەندین جۆری مەترسیدار و چەندین مەترسی لە دەوریاندایە.

“هەر میللەتێک بەنەدان و فەوتانی سێ مووچەکەی ڕازی بێت ئەوە میللەتێکی ترسنۆک و مردوە”
پێت “هەر میللەتێک بەنەدان و فەوتانی سێ مووچەکەی ڕازی بێت ئەوە میللەتێکی ترسنۆک و مردوە”
هادی عامری پشتیوانی لە کورد دەکات
دوات هادی عامری پشتیوانی لە کورد دەکات
پەیوەنیدر