سەرۆکی لیژنەی جێبەجیکاری مادەی 140 پشتیوانی لە کورد دەکات و دەڵێت” ئەو زوڵمەی لە کورد کراوە دەبێت هەڵبگیرێت”.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەردانێکیدا بۆ لای هادی عامری سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شورای شۆڕشی بەعس-ی ڕووخاو کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، داوامان کردووە کێشەی زەوی کشتوکاڵی گوندەکانی پالانی و شێخ باوە چارەسەر بکرێ، و ئەو هاووڵاتیانەی لەسنووری ناحیەکانی قۆرەتو و مەیدان و بەمۆ و جەبارە و قەرەتەپە مامەڵەی وەرگرتنی قەرەبوویان تەواو بوە چەکی قەرەبوویان بۆ خەرچ بکرێ.
ئاوەشی خستۆتەڕوو، هادی عامری پشتیوانی خۆی بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شورای شۆڕشی بەعسی ڕووخاو دەربری و راگەیاند ئەو زوڵمەی لە کورد کراوە لەو ناوچانە دەبێ هەڵبگیرێ.