هەر سێ یاسای (لێبوردنی گشتی- بۆ سوننەكان) و (باری كەسێتی- بۆ شیعەكان) و (گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان- بۆ كورد) لە پەرلەمانی عێراق كرا بە یەك پاكێج و پەسەندكران و تەنها دەنگدان لەسەریان ماوە.
لایەنە سوننەكان بەهۆی ناڕەزایەتییان لە یاسای (گێڕانەوەی موڵك و ماڵ) ئاڵۆزییان دروست كرد و بەهۆیەوە شەڕە قسە دروست بوو، بەهۆیەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ نیو كاتژمێر دواخرا.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) وتی، “هەرسێ یاسای باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس بەیەكەوە دەنگیان لەسەر درا.
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “هەر سێ پڕۆژە یاساکە پێکەوە دەخرێنە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی هیچ پێکهاتەیەک بەتەنیا و بەبێ ئەوانی دیکە پڕۆژە یاساکەی تێنەپەڕێنێت”.
بە بڕیاری موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، دانیشتنەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخراوە.