پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دیاریكرا



 

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنی کارەکانی بریکارەکانی خۆراک دەرکرد، جەختیشدەكاتەوە، كە هیچ بریكارێكی خۆراك نابێت لە 500 دینار زیاتر وەربگرێتت لە هاووڵاتیان.

لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراك بڵاویکردەوە، ئەو ڕێنماییانە دەرکراون بۆ ئەوەی بەڵگەنامەیەکی هاوکاری هاوبەشی کۆمپانیا و بریکارەکان و هاووڵاتییان بێت بۆ باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە پێشکەش دەکرێن.

ئاشكراشی كردووە، ڕێنماییەکان ١٢ بڕگەی لەخۆگرتووە، لەوانە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەو کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییانەی، کە لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە و نەهێشتنەوەی پێداویستییە خۆراکییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە كۆگاكان و داواکردن لە هاووڵاتیان کە وەریبگرن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان لە هەمان کاتدا پاراستنی پاکوخاوێنی دەزگاکە و بەکارهێنانی پالێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێنماییەکاندا هاتووە پابەندبوون بەو نرخە فەرمییەی، کە بۆ پشکی هەر كەسێك دانراوە بە بڕی 500 دینار، پابەندکردنی بریکارەکان بە پابەندبوون بە کاتی کردنەوەی دوكانەكانیان و ڕێکخستنی کارتەکان لە خشتەی کەرەستەکاندا و نەفرۆشتنی سەبەتەی خۆراک و شتومەکی چاودێری کۆمەڵایەتی، ئەگەرنا لایەنە کەمتەرخەمەکان لە ڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بایكۆتی سەرتاسەری لە فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكات
پێت بایكۆتی سەرتاسەری لە فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكات
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: لەبری پۆست ڕێككەوتن لەسەر مووچە بكەن
دوات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: لەبری پۆست ڕێككەوتن لەسەر مووچە بكەن
پەیوەنیدر