سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: لەبری پۆست ڕێككەوتن لەسەر مووچە بكەن



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبری ڕێکكەوتن لەسەر پلە و پۆست، با ڕێکكەوتن لەسەر بژێوی و مووچە بکەن و خەمی بخۆن.

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەدوای سوێندخواردنیان وەك ئەندامی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیاكان وتی،” بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەیانەوێت ڕێككەوتن بكەن و بەپێی پەیڕەو نەڕۆن و لایەنە دەسەڵاتدارەكان لەبری كاركردن بە پەیڕەوی ناوخۆ دەیانەوێت كارەكە بە ڕێككەوتن بكەن، بۆیە بڕیارماندا دەنگ بە دەستەی سەرۆكایەتی نەدەین و ببینە هێزێكی ئۆپۆزسیۆن”.

ڕاشیگەیاند، “لەبری ڕێکكەوتن لەسەر پلە و پۆست، با ڕێکكەوتن لەسەر بژێوی و مووچە بکەن و خەمی بخۆن و ڕێككەوتن لەسەر ئەو هەموو قەیرانە قوڵانە بكەن، كە فەرمانبەر مووچەی نییە و خەریكە بایكۆت دەستپێدەكاتەوە”.

جەختیشی كردەوە، دەبوو بەشێوازێكی یاسایی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام حزبە دەسەڵاتدارەكان كردوویانە بە یەك پاكێج لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت، كە ئەوەش كارێكی نایاساییە.

ڤیدیی لێدوانەكەی بۆ میدیاكان

پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دیاریكرا
پێت پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دیاریكرا
بڕیاری کشانەوەی هێزە کوردییەکان درا
دوات بڕیاری کشانەوەی هێزە کوردییەکان درا
پەیوەنیدر