بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق، دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.

باس لەوەشکراوە، لەو دیدارەدا کە میشێل کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادەبوو، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان دا و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ فراوانترکردن و بەرەوپێش بردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا.

ئەوەش هاتووە: باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەڕێوچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاوی بەشداریی خەڵک و لە کەشێکی ئارام وەک سەرکەوتنێکی گەورەی هەرێمی کوردستان لە پیادەکردنی دیموکراسی لەقەڵەم دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەرکی نوێیدا لە باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، و وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، ئەو پەیوەندییانەی بە دۆستانە و مێژوویی وەسفکرد.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی وتووە: هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.

سوریا، گەڕانەوەی ترەمپ و ئاگربەستی لوبنان
پێت سوریا، گەڕانەوەی ترەمپ و ئاگربەستی لوبنان
د. عەبدولحەكیم خەسرەو: هەوڵ دەدەین هەرسێ مووچە تا کۆتایی ئەمساڵ دابەش بكرێت
دوات د. عەبدولحەكیم خەسرەو: هەوڵ دەدەین هەرسێ مووچە تا کۆتایی ئەمساڵ دابەش بكرێت
پەیوەنیدر