د. عەبدولحەكیم خەسرەو: هەوڵ دەدەین هەرسێ مووچە تا کۆتایی ئەمساڵ دابەش بكرێت



بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو بەشەی لە مووچەی مانگی 10 نەنێردراوە ئەویش بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، دەشڵێت، “کار لەسەر ئەوە دەکەین، هەرسێ مووچەی 10 و 11 و 12 تا کۆتایی ئەمساڵ بدرێن”.

د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران، بەتایبەت بۆ سێ مووچەی ئەمساڵ”.

ئاماژەی بەوەشدا: “کار لەسەر ئەوە دەکەین هەرسێ مووچەی 10 و 11 و 12 تا کۆتایی ئەمساڵ بدرێن”.

عەبدولحەكیم خەسرەو ئەوەشی وتووە: “ئەگەر لە بەشێک لە بەشەکان پارەی تەرخانکراو نەمابێ، بە وتەی دارایی فیدڕاڵ، ئەوه لە بەشی دیکەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان پارە هەیە و دەکرێت موناقەلەی بۆ بکرێت و ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن”.

وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ 763 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان خەرج کردوو و خستییە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، کە کورتهێنانەکەی 233 ملیار دینارە.

عەبدولحەكیم خەسرەو ئەوەشی خستەڕوو: “لە هەوڵ داین بۆ ئەوەی ئەو بەشەی نەنێردراوە و کورتهێنانی هەیه، ئەویش بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.

بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە
پێت بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە
نرخی زێڕ دابەزی
دوات نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر