پارێزگاری بانکی ناوەندی: دۆخی دارایی عێراق زۆر نایابە



پارێزگاری بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە لەوەی دۆخی دارایی عێراق “زۆر نایابە” و لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئابووری لێرە و لەوێ، ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە نابنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە. عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح جەختیکردەوە کە لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە ناوچەکە و جیهاندا، عێراق ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە نابێتەوە.

عەلاق وتی: “دۆخی ئێستای دارایی عیراق زۆر نایابە لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان و بوونی یەدەگێکی زۆری دراوی بیانییەوە کە بانکی ناوەندییان جێگیرکردووە” و ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری ئەو دۆخەی ڕووبەڕوو عێراق و ناوچەکە بووەتەوە، بەلام توانراوە سەقامگیریی دارایی بەدیبهێنرێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕاشیگەیاند بڕی یەدەگی دارایی پێداویستییەکانی عێراق دابین دەکات، ئەمەش بانکی ناوەندیی عێراق لە بانکە ناوەندییەکانی دیکەی ناوچەکە جیادەکاتەوە.

باری کەشوهەوای 24ی داهاتوو ڕاگەیەندرا
پێت باری کەشوهەوای 24ی داهاتوو ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە
دوات ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر