ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارێکی کوردیش زانیاری دەخاتەڕوو.

سروە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر بەرنامەی کاری دوێنێ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکان دەکات.

وتیشی: “سێ تەوەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت، پرۆژەی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ـیساڵی 1959، هەروەها پرۆژەیاسای گەڕاندەوەی ئەو موڵکانەی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ خاوەنەکانیان. یاسای گرنگی سێیەمیش، کە بڕیارە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات، هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016یە.

ئەوەشی باسکرد، ئەم بابەتانە دوێنێ بەهۆی ئەوەی رێککەوتنیان لەسەر نەکرابوو، گفتوگۆیان لەسەر نەکرا و دانیشتنەکە خرایە ئەمڕۆ.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەهۆی دۆخی سووریا و پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە هەر هەڕەشەو مەترسییەک، لەسەر داوای سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری عێراق بانگهێشتی پەرلەمان کراون.

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی: دۆخی دارایی عێراق زۆر نایابە
پێت پارێزگاری بانکی ناوەندی: دۆخی دارایی عێراق زۆر نایابە
نرخی زێڕ دابەزی
دوات نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر