ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت



یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تییدا ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەو چوار بڕگەیە پێکدێت:

یەکەم: کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.

دووەم: یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

سێیەم: بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.

بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێتە خاوەنپێداویستی تایبەت
پێت بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێتە خاوەنپێداویستی تایبەت
مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن
دوات مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن
پەیوەنیدر