مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن



مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن
ئەمڕۆ یەک شەممە، پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوای تەوتین دەكەن.
پەروین فاتیح دەشڵێت، پارێزگاری كەركوك نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پەروەردەی عێراق كردووە.
هاوکات ئەندامی ئەنجومەنەکە وتی: مامۆستایان، داوادەكەن مووچەكانیان لەسەر بانكەكانی ڕەشید و رافیدەین تەوتین بكرێت و ئەوەش مافێكی یاسایی خۆیانە.
هەروەها وتیشی، ” لەگەڵ پارێزگاری كەركوك كۆبوونەتەوە بۆ ئەو مەبەستە نووسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پەروەردە كردووە و چاوەڕواندەكرێت مووچەیان تەوتین بكرێت و هیوادارین حكومەتی هەرێم پشتیوانی لە داواكانیان بكات”.
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
پێت ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
سەرۆک کۆمار, دەبێت عێراق لە شەڕ و کوشتن و وێرانکاری دوربخرێتەوە
دوات سەرۆک کۆمار, دەبێت عێراق لە شەڕ و کوشتن و وێرانکاری دوربخرێتەوە
پەیوەنیدر