كەشێكی وشك و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم مانگە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كەشێكی وشك و خۆرەتاو و كەم باران ناوچەكەمان دەگرێتەوە و دەشڵێت: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگشتی پێشبینی ئەکرێت ئەم مانگە ڕێژەی ھاتنی شەپۆلەکانی باران بۆ ناوچەکانمان ژمارەیان کەمبێت و زیاتر کەشی وشک و کاریگەری ناوچە پەستان بەرزەکان چالاکتربن.

ڕاشیگەیاند، ماوەی خۆرەتاوی ڕۆژەکان زیاتر ئەبێت و بارانبارین بەرێژەیەکی بەرچاو کەمتر ئەبێت لە ئاست تێکڕاییەکانی بەتایبەت لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وشکیەکی زیاتر بەدی دەکرێت ھەروەھا لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق و باکوری کوردستان و تورکیا و ئێران و باکوری سعودیە بە کەشێکی وشک و کەمباراندا تێپەردەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی کەم لەسەروو تێکراییەکانی ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەکۆتایی ئەم ھەفتەوە پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و ئەگەریش ھەیە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لە 9/12/2024 بارانبارین دەستپێبکاتەوە.

 

ئیلهام ئەحمەد: ململانێی حەلەب لە شەڕی بە وەکالەت دەچێت ️
پێت ئیلهام ئەحمەد: ململانێی حەلەب لە شەڕی بە وەکالەت دەچێت ️
لە شارێكی كوردستان پارەی مۆلیدە بە (3 بۆ 6) هەزار دیاریكرا
دوات لە شارێكی كوردستان پارەی مۆلیدە بە (3 بۆ 6) هەزار دیاریكرا
پەیوەنیدر