لە شارێكی كوردستان پارەی مۆلیدە بە (3 بۆ 6) هەزار دیاریكرا



لە پارێزگای كەركوك نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 بە 3 بۆ 6 هەزار دینار دیاریكرا.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ‎سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، وەکو لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لەگەڵ یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری خزمەتگوزاری و نوێنەری قایمقامیەتی کەرکوک لە ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبووینەوە.

ڕاشیگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی مۆلیدە ئەهلیەکان و چۆنیەتی دانانی نرخی ئەمپێرەکان، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر بۆ ئەم مانگە لەنێون ۳ هەزار دینار بۆ ٦هەزار دینار دەبێت بۆ سەرجەم پارێزگای کەرکوک.

بەپێی بڕیاری قائیماقمیەتی كەركوك، بۆ مانگی 12 كاتی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە كاتژمێر 6 بۆ 9ی بەیانی و دواتریش لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو دەبێت جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و پشووەكان، كە كاتەكەی دەكرێتە 10ی بەیانی بۆ 1ی شەو.

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بەپێی ناوچەكانی كەركوك و كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدەكان جیاواز دەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بە 9 بۆ 10 هەزار دینار دیاریكرا.

كەشێكی وشك و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت كەشێكی وشك و گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
عێڕاق لیوایەکی تری لەسەر سنوور جێگیرکرد
دوات عێڕاق لیوایەکی تری لەسەر سنوور جێگیرکرد
پەیوەنیدر