سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دواییكرد



 

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان حوسێن حوسێنی كۆچی دوایی كرد.

سەرۆك وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی ڕایگەیاند لوبنان كەسایەتییەكی نیشتمانی و گرینگی لە بواری مێژوویی كاری سیاسی و پەرلەمانی لە دەستچوو.

ڕاشیگەیاند حوسێن حوسێنی لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە ناوچەی زحلەی خۆرهەڵاتی لوبنان كۆچی دواییكردووە.

ڕاشیگەیاند ناوبراو ڕۆڵی گەورەی لە بەستنی كۆنگرەی تائیف و پەیماننامەی ڕێككەوتنی نیشتمانیدا هەبووە كە بووە بەهۆی كۆتایهێنان بە جەنگی ناوخۆی لوبنان.

حوسێن حوسێنی ساڵی 1984 تا 1992 سەرۆكی پەرلەمان بووە و ڕۆڵی گرینگی لە كۆتایهێنان بە جەنگی 15 ساڵەی ناوخۆ هەبووە.

لە ئۆكتۆبەری 1989 لایەنە ناكۆكەكانی لوبنان لە سعودیە ڕێككەوتنی تائیفیان واژوكرد كە كۆتایی بە شەڕی ناوخۆ هێنا.

ناوبراو لە ساڵی 1973 بەشداری لە بزووتنەوەی ئەمەلی شیعیدا كردووە.

زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر تۆماركراون
پێت زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر تۆماركراون
لە میسر هەوڵی دزینی پەیكەری رەمسیس درا
دوات لە میسر هەوڵی دزینی پەیكەری رەمسیس درا
پەیوەنیدر