بەتۆمەتی دەستكاریكردنی بەهای دراوی بیانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ١٥٣ كەس لە ئێران دەستگیركران.
بەتۆمەتی دەستكاریكردنی بەهای دراوی بیانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ١٥٣ كەس لە تاران پایتەختی ئێران دەستگیركران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارایی تاران، هیدایەت بەهرامی بە ئاژانسی هەواڵیی خوێندكارانی ئێرانی راگەیاند: “١٥٣ كەس دەستگیر كراون بەهۆی ئەوەی بەهای دراوی بیانییان لە بەهای راستەقینەی خۆی بەرزتر كردووەتەوە و رێككەوتنی ساختەیان كردووە و لەم رێگەیەوە بوونەتە هۆی بەرزكردنەوەی بەهای دراوی بیانی لە بازاڕەكان”.
لەم ماوەیەدا لە كاتێكدا ٤٠ هەزار تومەن بە یەك دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت لە سێ مانگی رابردوودا، دراوی نیشتمانیی ئێران بە نزیكەیی لەسەدا ٣٥ بەهای خۆی لەدەستداوە.
ماڵپەڕی “Eco-Iran” كە گرنگی بە ئابووری ئێران دەدات، هۆكاری دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی ئێرانی بۆ “بەرەوپێشنەچوونی پرۆسەی دانوستانەكانی پەیوەندیدار بە رێككەوتنی ئەتۆمی، كورتهێنانی بوودجە و كەمبوونەوەی هەناردەكردنی بەرهەمە پێترۆكیمیاییەكان” گەڕاندووەتەوە.