بانکی ڕەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە



پەڕلەمانتارێکی عێراق دەڵێت؛ هەوڵەکان سەبارەت بە كردنەوەی لقی ( بانكی ڕەشید و بانكی ڕافیدەین) لە هەرێم گەیشتە ئەنجام”.

غەریب ئەحمەد، پەڕلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبووک بڵاویکردەوە،”هەوڵەکان سەبارەت بەكردنەوەی لقی (بانكی ڕەشید  و ڕافیدەین) لە هەرێم گەیشتە ئەنجام”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەداوە، لەماوەی ڕابردوودا بە نوسراوی فەرمی داوای کردنەوەی لقی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرابوو، دوابەدوای ئەوە بەنوسراوی (١٥٧٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/١٠/٣١) وەڵامی نوسراومان درایەوە و ڕەزامەندبوون بەكردنەوەی لقی (بانكی ڕەشید) لە سلێمانی.

 

غەریب ئەحمەد ڕایگەیاند، پرسی (تەوتین) هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان ڕێكارە پێویستەكانی جێگیربوونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێ دەكەن و هاووڵاتیان زۆر بەباشی  سودمەند دەبن.

بانکی ڕەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
پت بانکی ڕەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
لە گەرمیان ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە ناوبران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە
دوات لە گەرمیان ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە ناوبران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر