لە گەرمیان ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە ناوبران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە



گەرمیان، ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە گەرمیان،لەناوبران و چارەسەر کران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ،تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین گەرمیان،بە ئامادەبوونی تیمی دڵنیایی جۆری سەردانی کێڵگەمینی(مقڕسریەکە-C)یان کرد، لەگوندی پاریاوڵەی بچوک لە سنوری ناحیەی پێباز بەمەبەستی هەڵگرتن گواستنەوەی ژمارەیەک مینی دژە کەسی لە جۆری(Vs 50).
لە ئەنجامی کاری ڕۆژانەی تیمەکانی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەکێڵگەمینی ناوبراو دۆزرابونەوە،گواسترانەوە بۆ شوێنی مەبەست.
هەروەها دوو مینی دژە کەسی جۆری(Vs50،V69)
بە هۆکاری ئەوەی سەلامەت نەبوون بۆ گواستنەوە لە تەقینەوەیەکدا لە ناوبران.
شایەنی باسە بەڕێوەبەرایەتەکە داوا لە دانیشتوانی گوندی ناوبراو و هاوڵاتیان دەکات، لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و ڕونەدانی ڕووداوی نەخوازراو خۆیان بە دوور بگرن لە و کێڵگە مینە.
چونکە کێڵگە مینێکی مەترسیدارە، تاوەکو لە لایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان ،بەتەواوەتی پاک دەکرێتەوە و دڵنیایی دەدرێت لە پاکردنەوەی ئەو کێڵگە مینە لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی.
بانکی ڕەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
پێت بانکی ڕەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
کێشەی کارەبا لە دەربەندیخان چارەسەرکرا
دوات کێشەی کارەبا لە دەربەندیخان چارەسەرکرا
پەیوەنیدر