ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_کارەبای_سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەبونی کێشەی بارزۆرییەوە لەسەر فیدەری (٢)ی دەربەندیخان، نزیکەی 50%ی دانیشتووانی دەربەندیخان بێ کارەبا ببوون، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری تیمەکانی هۆبەی چاکسازی بەڕێوەبەرایەتی کارۆئاوی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان توانرا کێشەکە چارەسەربکرێت.
بەڕێوبەرایەتییەکە ڕاشی گەیاند کێشەکە چارەسەر کراوە، بە گۆڕینی فیدەری 33 کەی ڤی دەربەندیخان لە محاویلەی ژمارە(2)ەوە بۆ محاویلەی ژمارە(3).