زانکۆیەکی سلێمانی پرۆسەی تەوتینی بۆ فەرمانبەرانی کردووە



زانکۆیەکی سلێمانی پرۆسەی تەوتینی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بە کۆتا گەیاندووە و بە نووسراو ڕەوانەی کردووە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە زانکۆمان بە نوسراوی ژمارە (١١١٠١) لە (٣٠/١٠/٢٠٢٤) پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێکردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان.

لە ڕوونکردنەوەکەدا زانکۆکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە نوسراوی ژمارە (١٢١٤٣) لە (١٨/١١/٢٠٢٤) تەنها گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە لە ڕووی کارگێڕییەوە گشتاندنی پێکراوە.

جێی باسە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی “هەژماری من”.

بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ئامانج گیرا
پێت بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ئامانج گیرا
یەکێتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە
دوات یەکێتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە
پەیوەنیدر