چیا ڕەشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەردێکی بلووری بنچە ئاگریی بەناوی “گەنەس” و لە چەند جۆری بەردی بلووری تر پێکهاتوون، کە نزیکەی ملیارێک ساڵ لەمەو بەر دروستبوونە.
چیاکان خۆیان نزیکەی 200 بۆ 400 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لە کاتی دروست بوونی چیاکانی ئهپالاچیان پێکهاتن، لە کاتی پێکدادانی دوو پلێتی کیشوەری پاڵینا بە چیاکانی ئهپالاچیان بەرەو سەرەوە بووە،هۆی پێکهێنانی بانێکی گەورە.
هەروەها کەشوهەوا و ڕووداوە جیۆلۆجییە لاوەکییەکان لە ماوەی دواتردا چیاکانیان دروستکرد، لەماوەی دوایین چەرخی سەهۆڵدا، بەنزیکەی 16 هەزار بۆ 20 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستەڵەکەکان بەرەو باشووری ئەپالاچیا نەچوون، بەڵام گۆڕانی پلەی گەرما بووە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی دارستانەکان لەناوچەکەدا، هەر تەندرایەک “دەشتێکی بێداری دەڤەری جەمسەری” کە دەشێت لە چیا ڕەشەکان و چیاکانی دەوروبەری بوونیان هەبێت.
بەرزاییان زیاتر لە 3,500 پێ (1,100 مەترە) دەبێت، کاتێک سەهۆڵەکانی 16,000 ساڵ لەمەوپێش دەستیان بە شکان کرد و پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوە، درەختە ڕەقەکان گەڕانەوە بۆ دۆڵی ڕووبارەکان و لێوارە نزمەکان، هەروەها دارستانە دار سنەوبەریەکە بەرەو بەرزاییە بەرزترەکان کشایەوە، ئەمڕۆ دارستانە دار سنەوبەرییەکەی سەرووی چیا ڕەشەکان یەکێکە لە دەیان لە دوورگەکانی دار سنەوبەر کە لە چیاکانی باشووری ئهپالاچیان ماونەتەوە.
هەڕەشە ژینگەییەکانی سەر چیا ڕەشەکان
چیا ڕەشەکان وەک چەندین زنجیرە چیای تر لە ئهپالاچیان، لە ئێستادا بەهۆی ترشەبارانە و پیسبوونی هەواوە هەڕەشەیان لەسەرە.
زۆرێک لە دار سنەوبەرە سوورەکان و دار سنەوبەری ئهپالاچیانی باشووری بەناوبانگ بەهۆی پیسبوونی بەشێک لە ناوچەکەوە لەناوچوون ، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە مەترسییە گرنگەکانی سەر دار سنەوبەرەکان بریتییە لە سن کە مێروویەکی زۆر بچووکە و دەداتە ڕووەک و درەختەکان و لەوانەیە بە شێوەیەکی ئاسانتر درەختەکان لەناوببات وەک لەوەی بەهۆی ترشە بارانەوە لاوازببن و وردەوردە لەناوبچن.
لە چیا ڕەشەکان، دارەکانی گیامەرگە “کە جۆرە کاژێکە” لە ڕۆژهەڵاتی کارۆلینای سەر لێوارە شێدارەکانی نزیک جۆگەکان گەشە دەکەن، ئەم ڕووەکانەش لەژێر هەڕەشەدان لە لایەن ئافاتێکی ناسراوەوە کە ئەویش جۆرە مێشوولەیەکی تووک سپییە و تەنها لە چەند وەرزێکی کۆتایی گەشەسەندنی درەختەکان پەیدادەبن و لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستی گیامەرگەکان لە هەرێمەکە بە خێرایی بەرەو خراپبوون دەچن.
هەروەها ناوچەی دەورووبەری چیا ڕەشەکانیش گەشەیەکی خێرای دانیشتوان بەخۆیەوه دەبینێت وەکو گواستنەوەی خانەنشینانی وڵاتانی تر بۆ ناوچەکە و بەهۆی نەبوونی یاساکانی ناوچەسازییەوە کە بووەتە هۆی پەرەسەندنی خێرای ژوورۆچکەکانی لووتکەی زنجیرە شاخەکان، دووەم گەورەترین ماڵی سەر زنجیرە شاخەکانی خوارەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕین و سووتاندنی دارستانەکان کە هەڕەشە لە جوانی سروشتی ناوچەکە دەکات.