وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی لە هەولێرە



وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گەیشتە هەولیر و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا پرسی بەرەنگاربوونی کۆچی نایاساییان تاوتوێکرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کران.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد و ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان دا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بلاویکردەوە کە مەسرور بارزانی، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.

پێشتر میدیای بەریتانیا بڵاویکردبووەوە کە بەریتانیا بە نیازە لە ڕێی تەرخانکردنی پارەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێ لە کۆچی نایاسایی بگرێت.

چیا ڕەشەکان !!
پێت چیا ڕەشەکان !!
بە نووسراوی فەرمی، “هەژماری من” لە سلێمانی دەستیپێکردەوە
دوات بە نووسراوی فەرمی، “هەژماری من” لە سلێمانی دەستیپێکردەوە
پەیوەنیدر