بە نووسراوی فەرمی، “هەژماری من” لە سلێمانی دەستیپێکردەوە



نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی ئاماژە دەدات بەوەی “هەژماری من” لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی “هەژماری من”.

لایخۆشیەوە دابان محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە نووسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم نووسراوە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە “هەژماری من” لە سلێمانی ڕاگیراوە و چیتر پرۆژەکە جێبەجێ ناکرێت.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی لە هەولێرە
پێت وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی لە هەولێرە
بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر