نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد پارەی مووچە دەنیرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی 10 دەگات، لیژنەیەکی وەزارەتی داراییش بۆ مووچەی مانگی 11 لە بەغدادن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە و پێیان راگەیاندووە، رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردووە.

وتیشی: “بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات، ئەگەر ڕێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێن پێدەچێت هەر ئەمڕۆ پارەكە بگاتە هەرێم”.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری ژمێریاری و رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغداد و سەردانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی بەزوویی ڕێکارەکانی وردبینی لیستی مووچەی مانگی 11 تەواو بکەن.

نزیکەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولدا تێپەڕیوە و لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 11 نزیکدەبینەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
سوپای سووریا دەیان گوندی بۆ چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چۆڵ کرد
دوات سوپای سووریا دەیان گوندی بۆ چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چۆڵ کرد
پەیوەنیدر