هواوی دەستبەرداری سیستمی “ئەندرۆید” بوو



کۆمپانیای هواوی چینی، لە ساڵی داهاتووەوە سیستمێکی نوێ بۆ مۆبایلی زیرەک و تابلێت و کاتژمێرەکانی بەکاردەهێنێت و بە تەواوی دەستبەرداری بەکارهێنانی “ئەندرۆید” بوو.

ریچارد یوو چێنگدۆنگ، بەڕێوەبەری گرووپی بازرگانیی بەکاربەرانی کۆمپانیای هواوی لە رێوڕەسمێکدا لە شاری شێنژنی چین زنجیرەی نەوەی نوێی مۆبایلە زیرەکەکانی هواوی “Mate 70” و “Mate70pro”ی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بەرهەمانە بەهێزترین و پێشکەوتووترین مۆبایلی زیرەکن و شۆڕشێکی گەورەن لە بواری تەکنەلۆجیادا.

ڕاشیگەیاند، هواوی لە بەرهەمە نوێیەکانیدا بەتەواوی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی ئەندرۆید دەبڕێت و سیستمی کارپێکردنی “HarmonyOS Next” بەکاردەهێنێت کە بەشێکی لەسەر بنەمای “HarmonyOS” سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لە ٤٠٪ باشترە لە نەوەی “Mate60″ـی ساڵی رابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سیستمە پێویستی بە دوو مانگ بۆ سێ مانگی دیکەیە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی.

بەرپرسەكەی كۆمپانیای هواوی ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا ١٥ هەزار ئەپلیکەیشنیان ئامادەکردووە بۆ وەشانی نوێی سیستمە نوێیەکەیان.

لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩، حکومەتی ئەمریکا قەدەغەی خستە سەر کۆمپانیای هواوی و رێگری لێکرد بەرهەم و پێکهاتەی دروستکراوی ئەمریکا لە مۆبایلە زیرەکەکانیدا بەکاربهێنێت، بەڵام گەورەترین گورز، سیستمی کارپێکردنی “ئەندرۆید” بوو کە بەر کۆمپانیا چینییەکە کەوت و رێگری لێکرا گەورەترین سیستمی کارپێکەری مۆبایل لە جیهاندا بەکاربهێنێت، بەڵام هواوی ساڵانێک بەبێ سیستمی کارپێکردنی مۆبایل بەردەوام بوو لە ململانێ.

كارتی نیشتمانی دەكرێتە مەرجی پێدانی بەشەخۆراك
پێت كارتی نیشتمانی دەكرێتە مەرجی پێدانی بەشەخۆراك
وادەی بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیەندرا
دوات وادەی بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر