ڕاوێژکارێکی ئابووری ڕیژەی بەرزبوونەوەی داهاتی نانەوتی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت”لە نۆ مانگدا 14 ترلیۆن دینار بووە”.
مەنار عوبەیدی ڕاوێژكاری ئابووریی بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، داهاتی نانەوتیی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٤ـدا بە ڕێژەی 198٪ گەشەی كردووە، و كۆی داهاتی نانەوتیی لەو ماوەیەدا ١٤ ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، كە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣، نزیكەی ٤.٧ ترلیۆن دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە، ئەمە یەكەمجارە داهاتی نانەوتی بگاتە 12.3٪ـی كۆی داهاتەكانی وڵات، هەروەها داهاتی نەوت بۆ 88٪ـی كۆی داهاتەكان دابەزیووە.
جێگەی ئاماژەیە، عێراق یەكێكە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و داهاتی سەرەكی وڵاتیش بریتییە لە پارەی نەوت، بەڵام حكومەتی ئێستای عێراق هەوڵ دەدات داهاتە نانەوتییەكان زیاد بكات.