شاندی یەکیتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد



شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری لە هەولێر کرد و کۆبوونەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد و لەلایەن عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لێکراو، دواتر هەردوولا کۆبوونەوە.

هەرچەندە کۆمەڵی دادگاەری پێشتر بڕیاریدابوو نەبەشداری حکومەت نە بەشداری پەرلەمان بکات و لەدەرەوەی کابینەی نوێی کاری سیاسی خۆیان دەکەن، بەڵام یەکێتی دەڵێت مەبەست لە سەردانەكە قسە و باس بوو لەسەر پێشهات و ئەگەرەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان و كابینەی حوكمڕانی.

لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە خەمی هاووڵاتی و بژیوی، لە پێشینەی كارەكانی هەموو لایەك بێت و حوكمڕانی بە شێوەیەك بێت كە هاووڵاتی لە سایەیدا بەهرەمەند بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جارێكی دیكە سەرۆكی كۆمەڵ سەرنج و تێبینییەكانی كۆمەڵی دادگەریی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو و جەختی لە بڕیاری كۆمەڵ لە نەچوونە پەرلەمان كردەوە، هاوکات شاندی یەكێتی باسیان لە ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵی دادگەری کرد لە رابردوو و لە ئێستاشدا دەتوانن بە ئامادەبوونیان لە پەرلەمان رۆڵی کاریگەریان هەبێت.

پرسی مووچە یەكێك بوو لەو بابەتانەی بە گرنگییەوە باسی لێوە كرا و، داكۆكی كرا لەسەر ئەوەی پێویستە مووچە كە مافی سەرەتایی هەر فەرمانبەرێكە، بەبێ كەم و كورتی مشوری بخورێت و دابەش بكرێت و ستەم لە فەرمانبەران نەكرێت.

حكومەتی هەرێم وەرگرتنی پارەیەكی لە هاووڵاتیان كرد بە قیست
پێت حكومەتی هەرێم وەرگرتنی پارەیەكی لە هاووڵاتیان كرد بە قیست
حكومەتی هەرێم بۆ سێ‌ مووچەی ئەمساڵ داوا لە عێراق دەكات
دوات حكومەتی هەرێم بۆ سێ‌ مووچەی ئەمساڵ داوا لە عێراق دەكات
پەیوەنیدر