هەڵوێست: دانیشتن لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕەتدەکەیەنەوە



ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند ئامادە نین لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە کە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ سەردانی لایەنەکان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، شاندی پارتی و یەکێتی پەیوەندییان پێوەکردوون بۆ کۆبوونەوە، بەڵام دانیشتن لەگەڵیان ڕەتدەکەینەوە.

ڕەوتەکە کە خاوەنی چوار کورسییە لە پەرلەمانی داهاتوودا ڕوونیکردەوە “هەڵوێست، ئەم کۆبوونەوانە بە پێویست نازانێت، چونکە ئێمە ئامادەنین بچینە حکومەت لەگەڵ هیچ کامیان”.

ڕاشیگەیاند، “ڕوونە بکەرو بەرپرسی هەموو ئەم نەهامەتیانەی کوردستان ئەوانن، ئومێد و داوادەکەین هیچ هێزێک لەگەڵیان کۆنەبێتەوە، ئەمەش پەیامێکی گرنگە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو فۆڕمە لە حوکمڕانی پارتی و یەکێتی”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بە جیا ڕایانگەیاند شاندیان بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان پێکهێناوە و بەمەستی دانوستان لەسەر پێکهێنانی حکومەت سەردانیان دەکەن.

مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
پێت مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
ئاگاداری خواردنی دەرمان بن لە کاتی دووگیانیدا
دوات ئاگاداری خواردنی دەرمان بن لە کاتی دووگیانیدا
پەیوەنیدر