چارەنووسی شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژان نادیارە



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای دەکات کە چارەنووسی دوو مانگی سایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست کە هی کاتی وانەبێژی بووە نادیارە و زۆرینەی مامۆستایانی گرێبەستیش بایۆمەتریان ئەنجامداوە.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ چوارشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی شایتستەی دارایی مانگەلانی حەوت و هەشتی وانەبێژان قسەی کردووە بۆ ئەوەی بزانرێت کەی بۆیان خەرج دەکرێت.

وتیشی: “وەزارەتی پەروەردە پێیان ڕاگەیاندم کە تا ئەوکاتەی مووچەی مانگی 10 لە بەغداوە نەیات و نەزانین داهاتی ناوخۆی چەندەیە و چەندی لەو کورتهێنانە دەمێنێتەوە کە بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەکرێت، ناتوانین هیچ وادەیەک بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەی وانەبێژان دیاری بکەین”.

باسی لەوەشکرد: بۆ مووچەی مانگی 10 هەرکات پارە لە بەغداوە گەیشت، مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

بە وتەی کاروخ عەبدوڵا، تا ئێستا وادەیەکیان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دیاری نەکراوە بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەی مامۆستایانی گرێبەست کە هی کاتی وانەبێژیان بووە.

لە بارەی بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست، ئەو نوێنەرە وتی: “پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست کۆتایی هاتووە، تەنها چەند مامۆستایەک ماون لە پەروەردەکانی هەولێر کە پرۆسەکەیان بۆ ئەنجام بدرێت و ئەوانیش بەردەوامن”.

“شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش مەسرور بارزانییە”
پێت “شاندی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات و کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش مەسرور بارزانییە”
کەشناسی: شەپۆلی باران کۆتایی دێت و پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت
دوات کەشناسی: شەپۆلی باران کۆتایی دێت و پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت
پەیوەنیدر