کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلی بارانەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت و سبەینێش پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردتان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و سەرجەم ناوچەکانیش تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی ئێوارەوە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، کەش سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى