ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سێ تەوەرەوە کۆ دەبێتەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجـوومەنی وەزیران:
بڕگەی یەكەم: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچوو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن.
بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێته ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.