ئاگربەستی لوبنان کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە و هەوڵ بۆ غەززەش دەدرێت



ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفی کرد.

لە کاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆوە، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستیپێکرد و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش لە کۆشکی سپییەوە و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هەوڵی هاوبەشی ئەمریکا و فەڕەنسا لە ئارادایە بۆ دابینکردنی ئاگربەستێک لە لوبنان، کۆتاییهێنان بە “جەنگی وێرانکەر”ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، دوای ئەو ئاگربەستەی کە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا بەدی هاتووە، ئیتر چاوەکان لەسەر غەززەیە.

بایدن وتیشی: “لە ماوەی داهاتوودا ئەمریکا لەگەڵ تورکیا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل دەستپێشخەرییەکی نوێی دیکە دەکەن بۆ ئاگربەست لە غەززە”.

دوێنێ شەو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری ئاگربەستی لەگەڵ حزبوڵا ڕاگەیاند.

ناتانیاهۆ وتی: حزبوڵا ئەو هێزەی جارانی نەماوە، هەموو سەرکردەکان و زۆربەی ژێرخانی مووشەکیمان لەناوبرد و چەندین دەیە گەڕاندماننەوە بۆ دواوە.

جەختیشیکردەوە کە توانای حزبەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک لەناوبرد و بەتوندیش بەرپەرچی هەر هەوڵێکی نوێ بۆ پڕچەککردنیان دەدەنەوە.

سەرۆکی ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئاگربەست لە لوبنان، حەماس بەتەنها دەمێنێتەوە و بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران یەکلادەبنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ وتیشی: “لەناوبردنی هەڕەشەی ئێران کاری لە پێشینەیە بۆ زامنکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و سووریشم لەسەر کردنی هەموو شتێک بۆ ڕێگرتن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.

لە بەیانی ئەمڕۆشەوەبەشێک لەو خێزانانەی بە هۆی شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵاوە ئاوارەببوون، دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

سەعدی پیرە: پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا حکومەتێکی کارا پێکبهێنین
پێت سەعدی پیرە: پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا حکومەتێکی کارا پێکبهێنین
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پەیوەنیدر