بارهەڵگرەکان سزا دەدرێن



هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە ناو شەقام و کۆڵانەکاندا ڕابگرن، سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکەین ئەوانەی لە کۆڵان و شەقامەکان بارهەڵگرەکانیان ڕادەگرن و دەبنە هۆی ئازارو ئەزیەت بۆ خەڵک و تێکشاندنی شۆستەو شەقامەکان کۆتا کات ڕێکەوت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 1ی 12ی 2024ە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە مەفرەزەکانی هاتووچۆ سزای سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە دەدەن کە پابەندی ڕێنمایییەکانیان نابن و هەر لە شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، سزای سەرپێچییەکە دەدرێت.

هاتووچۆ ڕاشیگەیاند، کە لە هەمان کاتی تۆمارکردنی سەرپێچییەکەدا، لە ڕێی ئامێری “پی دی ئای”یەوە شۆفێرەکە بە نامە لە سزادانەکە ئاگاداردەکرێتەوە.

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پێت نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
ئیسرائیل ئاگربەستی ڕاگەیاند
دوات ئیسرائیل ئاگربەستی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر