ئیسرائیل، ڕازی بوو بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دەڵێت؛ ئەنجومەنی وەزارى ئیسرائیل رازییە بە رێککەوتنى ئاگربەست لە لوبنان نەتەنیاهۆ،
هاوکات ئەوەشی وتووە؛ ڕازیبوون بەئاگربەست لەپێناو بوژاندنەوەی سوپا و کەنارخستنی تواناکانی حەماس و جیاکردنەوەی گۆڕەپانە سەربازییەکانە.
لای خۆشیانەوە حزبوڵڵای لوبنای دەڵێت: گومانمان لەو ئاگربەستە هەیە و رێگە نادەین بخرێینە ناو تەڵەی ئیسڕائیلەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست-ی ئیسرائیلی، “کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو ئاگربەست ڕادەگەیەنرێت و کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.