ڕوونكردنەوە لەسەر پاشەكەوتكردنی دوو مووچە دەدرێت



بەڕێوەبەری گەنجینەی 2ـی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ پاشەکەوتی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 نەدراوە و تەنیا داوای ژمێرەی کۆتایی لە فەرمانگەکان کراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، هەموو مانگێک داوای ئەو ژمێرەیە دەکات.

ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی 2ـی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو نووسراوەی لەگەنجینەکانەوە ئاڕاستەی فەرمانگەکان کراوە پەیوەندی بە پاشەکەوتی مووچەوە نییە، بەڵکو بۆ ئەوە بووە مووچەی مانگی 10 لەهەر کاتێک دابەشکرا لە ژمێرەی مانگی 10 تۆماربکرێت، بۆ مووچەی مانگی 11ش بەهەمان شێوە دەبێت.

ڕوونیشی کردەوە، مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق داوای خەرجی هەر مانگێک دەکات و لەبەرئەوە پێویستە سەرجەم داتاکان بەدروستی تۆماربکرێت.

تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، ئەمرۆش وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11ـی رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرد.

لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا بە “ناردنی هەر سێ‌ مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێم بە بڕی 760 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك” و بەوەش مانگانە نزیكەی 230 ملیار كورتهێنان دەبێت و حكومەتی هەرێم دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە.

 

یەكگرتوو: هەر ساڵە بە بیانوویەك چەند مووچەیەكی فەرمانبەران دەخورێت و نادرێت
پێت یەكگرتوو: هەر ساڵە بە بیانوویەك چەند مووچەیەكی فەرمانبەران دەخورێت و نادرێت
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر